ئەمریكاو ئێران لەهوتێلێكی هەولێر بەنهێنی كۆبونەوەتەوە

ئەمریكاو ئێران لەهوتێلێكی  هەولێر بەنهێنی كۆبونەوەتەوە
مەوداپرێس- هێمن مامەند


كەناڵێكی ئیسرائیلی ئاشكرای دەكات هەفتەی ڕابردوو   كۆبونەوەیەكی نهێنی لەنێوان وەفدێكی ئێران و چەند بەرپرسێكی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی نەوەیەكی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە هوتێلێكی شاری هەولێری بەنهێنی  بەڕێوەچووە.

كەناڵی i24newsی ئیسرائیل لە زاری چەند سەرچاوەیەك  بڵاویكردۆتەوە"   هەفتەی رابردوو لە هۆتێلێكی هەولێر-ی پایتەختی هەرێمی كوردستان  كۆبوونەوەكەبەڕێوەچووە و لەوكاتەشدا وەفدێك لە بەرپرسانی سعودیە لە هۆتێلەكە بوون، بەڵام دواتر وەفدە سعودییەكە بۆ شوێنێكی دیكە گواستراونەتەوە و لە شوێنی كۆبونەوەكەی نێوان بەرپرسانی ئێران و ئەمریكا دوورخراونەتەوە".

كەناڵەكە ئاماژەی بەوەشكردووە "  وەفدەكەی ئێران لەلایەن حەسەن خامەنەئی، یەكێك لە نەوەكانی عەلی خامەنەئی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران سەرۆكایەتیی كراوە و چەند سەركردەیەكی سوپای پاسداران و كەسایەتیی دیكەی ئێران و ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عیراقیش یاوەریی نەوەكەی خامەنەئیان كردوە.

كەناڵەكەی ئیسرائیل  باسی لەوەشكردووە " كە ئەو سەرچاوەی هەواڵەكەی پێداوە نەیتانتوانیوە وردەكاری و زیانیاریی زیاتریان سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە و ئەنجامەكەی دەست بكەوێت، وە  ئاشكراشی نەكردوە وەفدەكەی ئەمریكا لە كێ پێكهاتووە و چ بەرپرسێكی تێدابووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە دوای كشانەوەی ئێران لەرێككەوتنامە ئەتۆمیەكە،    گرژی و ئاڵۆزی كەوتۆتە نێوان ئەمریكاو ئێران و رۆژانە بەرپرسانی هەردوو وڵات لێدوانی ئاگرین دژ بەیەك دەدەن ،  تائێستاش ئێران دانوساندن رەتدەكاتەوە.



PM:03:00:10/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌