بزانە بۆچی نەوزاد هادی هیچ پۆستێكی وزاری پێنەدرا

بزانە  بۆچی نەوزاد هادی  هیچ پۆستێكی وزاری پێنەدرا
 مەوداپرێس – هێمن مامەند

هەرچەندە بڕیاروابوو نەوزاد پارێزگاری ئێستا هەولێر لەم كابینەیەدا پۆستی وەزیری كارەبای پێبدرێت ، بەڵام چەند رۆژێك لەمەوبەر ناوەكەی دەرهێنراو    سەرچاوەیەكی ئاگاداریش دەڵێت نەوزاد هادی بووە قوربانی ئەو سێ گەنجەی هەڵیان كوتایە سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر.
 

سەرچاوەیەكی بەرپرس و ئاگادار لەناوەندی بڕیاری  پارتی دیموكراتی كوردستان كەخۆی نەیویست ناوی بهێندرێت تایبەت بە"مەوداپرێس" ی راگەیاند" بڕیار بوو لەم كابینەیەدا كاك نەوزاد هادی پۆستی وەزارەتی كارەبای پێبدرێت، بەڵام چەند رۆژێك بەر لەراگەیاندنی ناوی وەزیرەكان ناوەكەی دەرهێنرا".

 
ئەو سەرچاوەیە وتیشی "  لەراستیدا  دوای ئەوەی لەهاوینی ساڵی رابردوو سێ گەنج هەڵیان كوتایە سەرباڵەخانەی پارێزگای هەولێرو  بۆماوەی یەك كاتژمێر بەرگریان كرد، كاك  مەسرور زۆر لەنەوزاد هادی نیگەران بوو، چونكە ئەمەی بەئابڕوچونێكی گەورەی ئەمنی ناوبرد".

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد" هەر ئەوكاتە مەسرور بارزانی داوای كرد نەوزاد هادی لەپۆستی پارێزگاری هەولێر دەربكرێت، بەڵام ئەوكاتە كەنێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت بوو نەیهێشت".

ئەوسەرچاوەیە وتیشی " نەوزاد هادی لەداهاتوودا هیچ پۆستێكی پێنادرێت و دەگەڕێتەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی و لەوێ‌ كاری حزبی دەكات تاكاتی كۆنگرەی  داهاتووی پارتی".



PM:04:33:10/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 32968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌