په‌یوه‌ندی توركیا ـ یۆنان له‌سه‌رده‌می كیریاكوسدا

په‌یوه‌ندی توركیا ـ یۆنان له‌سه‌رده‌می كیریاكوسدا
مه‌وداپرێس ـ 
چاودێرانی‌ سیاسیی سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان توركیا و یۆنان دوای‌ سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی‌ نوێ له‌ یۆنان له‌ هه‌ڵبژاردنی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، بۆچوونی خۆیانیان خسته‌ڕوو، ئه‌وان پێیانوایه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌، له‌سه‌رده‌می پارتی سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردنی به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ هه‌نگاو ده‌نێت، به‌جۆرێك هه‌ندێك له‌ چاودێران وایده‌بینن كه‌ ئه‌ردۆغان خه‌ونی خۆی هێناوه‌ته‌دی. 

له‌ هه‌ڵبژاردنی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوودا پارتی دیموكراتی‌ نوێ به‌ سه‌رۆكایه‌تی كیریاكوس میتسوتاكیس كه‌ پارتێكی راستڕه‌وی میانڕه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ش چاودێرانی‌ والێكردووه‌ كه‌ بڵێن یۆنان لێره‌ به‌ دواوه‌ وه‌ك پاشكۆی سیاسیی توركیا ده‌بێت، چونكه‌ باوكی كیریاكوس له‌ شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا كه‌ ئۆپۆزسیۆن بووه‌ له‌ یۆنان، له‌لایه‌ن توركیاوه‌ په‌نادراوه‌.

ئیبراهیم مه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ سه‌نته‌ری سه‌لمان بن زاید بۆ توێژینه‌وه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست پێیوایه‌: په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ توركیا و یۆنان له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی كه‌ كیریاكوس ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، جگه‌ له‌وه‌ی توركیا كاتی خۆی داڵده‌ی باوكی داوه‌، هاوكات ئێستا ئه‌ردۆغان نیگه‌ران به‌هه‌وڵه‌كانی كیریاكوس بۆ پشكنینی وزه‌ له‌ ئاوه‌كانی‌ ده‌ریای ناوه‌راست، هیوادارم ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ بواری هاوكاری له‌ ده‌ریای ئیجه‌ بهێنێته‌ ئاراوه‌، 

ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ی روویداوه‌ خه‌ونی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیای هێناوه‌ته‌دی و ئێستا و به‌ هاتنه‌سه‌ركاری كیریاكوس، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ یۆنان كه‌وتبێته‌ ژێر ده‌ستی توركیا. 

به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی چاودێران ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان یه‌كێكه‌ له‌ ئاڵۆزترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی‌ كه‌ ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ نوێ یۆنان ده‌ست و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌رم بكات.

به‌گوێره‌ی‌ میدیای رووسیی، توركیا یه‌كه‌م وڵات بووه‌ پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له‌ پارتی دیموكراتی‌ نوێ له‌ یۆنان كردووه‌ ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و خودی مه‌ولود چاوشئۆغڵۆوه‌، ئه‌گه‌رچی‌ میدیای توركیی ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ كه‌ خودی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ كیریاكوس كردووه‌. 


PM:05:48:10/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌