دی لێخت ئەچێتە چی یانەیەک؟

دی لێخت ئەچێتە چی یانەیەک؟

مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد

بە پێی راپۆرتەکانی رۆژنامەیەکی ئیسپانی دی لێختی بەرگریکاری یانەی ئەجاکس ئەمستردام ئەیەوێت لە ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە یاری بکات لە وەرزی داھاتوو.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی بەوە کرد کە دی لێخت بە ستافی کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنەی راگەیاندووە  کە ھەمیشە یەکەم بژاردەم یاریکردنە لە کامپ نو، ستافی کارگێڕی یانە کەتەلۆنییەکە بە روونی پێیان وتووە ئێمە ناتوانین لەوە زیاترت بۆ بکەین.

جێی ئاماژەیە کە یانەی یۆڤانتوسی ئیتاڵی بەوپەڕی ھەوڵدان نزیک بووەوە لە راکێشانی دی لێخت بۆ ریزی یانەکە بە بەھای 75 ملیۆن یۆرۆ.


PM:08:05:10/07/2019