گارس بێڵ رەتی کردەوە

گارس بێڵ رەتی کردەوە

مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد

گارس بێڵی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی رەتی کردەوە پەیوەندی بە یانەیەکی چینییەوە بکات بۆ وەرزی داھاتوو.

ئاماژەکان ئەوە دەرەخەن کە زێدانی راھێنەر ئەیەوێت بێڵ بفرۆشێیت لە وەرزی داھاتوو دا بە ھەر شێوازێک بێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کرد کە یەکێک لە یانەکانی چین داوایەکی پێشکەشی یاریزانەکە کردووە بە بڕی موچەی ھەفتانەی 200 ھەزار یۆرۆ.

ھەروەھا ئاشکرای کرد کە بێڵ رازیی نەبووە بە داواکارییەکە و نایەوێت لە خولە گەورەکانی ئەوروپا داببڕێت، وە ھیچ داواکارییەکی گواستنەوەی بەدەست نەگەیشتووە لە خولە بەھێزەکانی ئەوروپا.

ریاڵ مەدرید دوپاتی کردەوە کە بە ھەر شێوازێک بێت ئەبێت بابەتی گارس بێڵ یەکلایی بکەینەوە و لە وەرزی داھاتوو دا لە یانەکەمان نەمێنێت بە ھۆکاری بەرزی ئاستی موچەی یاریزانەکەوە کە ساڵانە موچەی یاریزانەکە لە یانە شاھانەییەکە ئەگاتە 17 ملیۆن یۆرۆ و بەبەراورد موچەی ھەفانەی 600 ھەزار یۆرۆیە لە ھەفتەیەکدا.




PM:10:03:10/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌