ئوریگی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوڵ به‌رده‌وام ده‌بێت

ئوریگی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوڵ به‌رده‌وام ده‌بێت
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌بوو که‌ ئوریگی یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ یانه‌که‌ به‌جێ ده‌هێڵێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین یانه‌ هاتنه‌ سه‌رهێڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ .

به‌فه‌ڕمی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ گرێبه‌ستی ئوریگی یاریزانی یانه‌که‌ی نوێ کرده‌وه‌و ته‌واوی یانه‌کانی دیکه‌ی بێ ئومێد کرد.

ئوریگی ئه‌و یاریزانه‌ بوو که‌ له‌وه‌رزی چامپیونسلیگی ئه‌م وه‌رزه‌دا گوڵێکی کوشنده‌ی له‌ تۆڕی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ تۆمارکردوو به‌و گۆڵه‌ش یانه‌که‌ی گه‌یانده‌ یاری کۆتای و دواتریش بوونه‌ پاڵه‌وان .

ئوریگی ته‌مه‌نی 24 ساڵه‌ و له‌ساڵی 2014 وه‌ له‌ یانه‌ی لیلی فه‌ڕه‌نسی هاتۆته‌ ڕیزی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی و تا ئێستاش به‌شداری 98 یاری کردوه‌و توانیویه‌تی 28 گۆڵیش تۆماربکات. 



AM:12:38:11/07/2019