ئێران ویستویه‌تی که‌شتیه‌کی نه‌و‌تی به‌ریتانیا بڕفێنێت

ئێران ویستویه‌تی که‌شتیه‌کی نه‌و‌تی به‌ریتانیا بڕفێنێت
مه‌وداپرێس-

چەند بەلەمێکی ئێران لە کەشتیه‌کی نەوتی بەریتانی لە کەنداو نزیکبوونەتەوەو ویستوویانە دەستیبەسەردا بگرن و بیبەنە کەناراوەکانی ئێران، بەڵام دوای ئەوەی کەشتییە جەنگییەکانی بەریتانیا هۆشدارییان داوە، بەلەمەکان پاشەکشێیان کردووە.

بەرپرسێکی ئەمریکی ئاگادار لەو بابەتە دەڵێت: کەشتییە نەوتییەکەی بەریتانیا لە دەروازەی باکووری گەرووی هورمز بووە کاتێک ئەم بەلەمانە ویستوویانە دەستیبەسەردابگرن.

سوپای پاسدارانی ئیران رەتیدەکاتەوە هەوڵیاندابێت دەستبەسەر کەشتییە نەوتییە بەریتانییەکەدابگرن.
 وتەبێژی حکومەتی بەریتانی دەڵێت ئەو هەوڵانەی ئێران بۆ رفاندنی کەشتییەکەیان پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. 

ئەم رووداوەش لەکاتێکدایە، هەفتەیەک لەمەوبەر هێزە دەریاییەکانی بەریتانیا لە نزیک کەناراوەکانی جەبەلتارق دەستیان بەسەر کەشتیێکی نەوتی ئێراندا گرت کە گوایە نەوتی دەگواستەوە بۆ حکومەتی سووریا. 

سه‌رچاوه‌: رووداو



AM:10:02:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌