پلانە نوێیەکەی ریاڵ مەدرید یەکلایی کردنەوەی بۆندە گەورەکەیە

پلانە نوێیەکەی ریاڵ مەدرید یەکلایی کردنەوەی بۆندە گەورەکەیە

مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد

یانەی ریاڵ مەدرید پلانی داناوە بۆ کۆکردنەوەی بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ بە مەبەستی یەکلایی کردنەوەی دانوستان لەگەڵ پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی.

بە پێی راپۆرتە وەرزشییەکان یانەی ریاڵ مەدرید بە فەرمی ھیچ داوایەکی نەکردۆتە بەردەست بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەکە بە بڕی 170 ملیۆن یۆرۆ وەکو ئەوەی ھەندێ دەزگای میدیایی باسی لێوە ئەکەن.

ھەروەھا یانە شاھانەییەکە پلانی ئەوەشی داناوە کە ھەندێ یاریزان بفرۆشێت کە کەوتوونەتە دەرەوەی ئەو پێکھاتەیەی کە زێدانی راھێنەر بە ھزری خۆی دایڕشتووە بۆ وەرزی داھاتوو.

یانەکە بەربەستی 300 ملیۆن یۆرۆی شکاندووە بۆ کڕینی یاریزان لە وەرزێکدا و ئەو یاریزانانەی کە تا ئێستا ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا سەرکەوتوو بووە لە کڕینیان ئەمانەن:

ئیدین ھازارد —— 100 ملیۆن یۆرۆ.

لۆکا جۆڤیج —— 60 ملیۆن یۆرۆ.

ئیدێر مێلیتاو —— 50 ملیۆن یۆرۆ.

فێرلاند مێندی —— 48 ملیۆن یۆرۆ.

رۆدریگۆ گۆس —— 45 ملیۆن یۆرۆ.


AM:11:09:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 4720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌