چۆنیەتی ئامادەکردنی شلەی ماشە سپی

چۆنیەتی ئامادەکردنی شلەی ماشە سپی
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

شلەی ماشە سپی خواردنێکی بەتام خۆشە، دەتوانرێت بەم شێوازە ئاماده بکرێت.

پێداویستیەکان

نیو کیلۆ ماشی سپی، نیو کیلۆ گۆشتی سوور، 1 پیاز، خوێ و دۆشا و ئاو و زەیت بەپێی پێویست.

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی

سەرەتا گۆشتەکە خوێ تێدەکەین و دەیکوڵێنین، دواتر کەمێک ماشەکە دەکوڵێنین و ئاوەکەی دەڕێژین، پاشان پیازەکە ورد دەکەینە ناو گۆشتەکە و زەیتی تێدەکەین و سووری دەکەینەوە، پاشان دۆشاو و ماشەکەی تێدەکەین لەگەڵ ئاوی پێویست لەسەر ئاگر دای دەنێن تا خەست دەبێتەوە، بەم شێوەیە شلەکە ئامادە دەبێت و دەتوانیت پێشکەشی بکەین.


سەرچاوە: Mawdoo3


AM:11:34:11/07/2019