مەرجەکەی لیڤەرپوڵ چییە؟

مەرجەکەی لیڤەرپوڵ چییە؟
 
مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد 

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرای کرد کە یانەی لیڤەرپوڵ رازین کە فلیپ کۆنتینھۆی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بگەڕێتەوە بۆ یانەکەیان.

بە پێی ئەو راپۆرتەی کە رۆژنامەکە ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاوی کردەوە ھەڵوێستی کۆنتینھۆ رون ئەبێت  پاش ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکە لە ھەردو دوو بۆندی گریزمان و نەیمار  دا سەرکەوتوو بن.

ھەر بە پێی راپۆرتەکە ئەگەر یانەی بەرشەلۆنە سەرکەوتوو بێت لەو دوو بۆندەیا ئەوا ھەڵوێستی کۆنتینھۆ بە رێژەیەکی زۆر بریتی ئەبێت لە جێ ھێشتنی یانەکە وە رۆژنامەکە ئاماژەی کرد کە ئەگەری زۆرە وێستگەی داھاتووی کۆنتینھۆ خولی ئینگلیزی و یانەی لیڤەرپوڵ بێت.

یانەی لیڤەر پوڵ بە وردی چاودێری ھەڵوێستی یاریزانە بەڕازیلییەکە ئەکات وە پێیان وایە ھیچ بەربەستێک نییە بۆ گەڕانەوەی یاریزانەکە بەڵام مەرجێکیان ھەیە بۆ بۆند بەستن لەگەڵ کۆنتینھۆ ئەوەش ئەوەیە کە بە ھەمان بڕە پارە نایکڕنەوە کە لە پێشوودا فرۆشتبوویان.

رۆژنامەکە ھاوکات نزیکە لە کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرای کرد پاش سەرکەوتنی بەڕازیل لە کۆپا ئەمریکا کۆنتینھۆ و رۆبێرتۆ فێرمینۆی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ پێکەوە لەگەڵ خێزانەکانیان ئاھەنگیان گێڕاوە رەنگە ئەمەش ببێتە دەستپێکێک بۆ ئەوەی ئەم دوو یاریزانە وەرزی داھاتوو لە ئەنفێڵد پێکەوە یاری بکەن.


AM:11:41:11/07/2019