دیبالا چۆن باسی میسی ده‌کات

دیبالا چۆن باسی میسی ده‌کات
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

پاولۆ دیبالای ئه‌رژه‌نتینی و یاریزانی یانه‌ی یۆڤانتوسی ئیتاڵی باس یاریکردنی خۆی ده‌کات له‌گه‌ڵ لیونیل میسی له‌ پاڵه‌وانێتی کوپا ئه‌مه‌ریکا.

دیبالا له‌ لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌ی ئۆلێی ئه‌رژه‌نتینی ده‌ڵێت : سه‌لماندم که‌ به‌ڵی ده‌توانم له‌گه‌ڵ لیونیل میسی یاری بکه‌م.

دیبالا باس له‌ یارییه‌که‌یان به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی چیللی ده‌کات بۆ دیاریکردنی پله‌ی سێهه‌می و چواره‌می و ده‌ڵێت من و میسی له‌ پیش یارییه‌که‌ گفتوگۆیه‌کی باشمان ئه‌نجامدا و ڕێکه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ یه‌کێکمان هێرشبه‌رێت و ئه‌وی دیکه‌ش هه‌ندێک له‌ دواوه‌ بێت هه‌ربۆیه‌ پلانه‌که‌مان به‌جێهێنا و سه‌رکه‌وتووش بووین .

دیبالا له‌یاری هه‌ڵبژارده‌که‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی چیللی توانی گۆڵی سه‌رکه‌وتن تۆماربکات و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی یارییه‌که‌شی وه‌رگرت . 



PM:12:53:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 1176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌