نوێترین دەرکەوتنی ئیبرۆ

نوێترین دەرکەوتنی ئیبرۆ
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

خانمە شۆخی تورک ئێجێ ئۆسڵۆ، ناسراو بە کەسایەتی ئیبرۆ لە درامای گوڵی رەش نوێترین وێنە بڵاودەکاتەوە.

ئیبرۆ، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نوێترین وێنەی بڵاوکردووەتەوە، ھەوادارانی کردووە بە دوو بەشەوە بەشێکیان ئاماژە بەوە دەکەن ھاوشێوەی کاتی دراماکە جوانە، بەشێکی دیکەشیان باس لەوە دەکەن جوانی و شۆخیەکەی نەماوە.

ئیبرۆی تەمەن ٤٤ ساڵ، بەھۆی بەشداری لە درامای گوڵی رەش لە ھەرێمی کوردستان و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەو کاراکتەرە ناسراوە، جگە لەوەش بەشداری چەندین درامای دیکەی کردووە.


PM:01:02:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌