ڤیداڵ بڕیاری کۆتایی ده‌دات

ڤیداڵ بڕیاری کۆتایی ده‌دات
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

ڤیداڵی چیللی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌سه‌ر ڕۆشتنی له‌ یانه‌که‌ی هاته‌ ده‌نگ .

ڤیداڵ بۆ رۆژنامه‌ی دیپرتیڤۆی ئیسپانی ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه‌ : که‌ له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌مێنمه‌وه‌و په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵیه‌وه‌ ناکه‌م .

کونتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان پاش ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی فه‌ڕمی پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ ئیتاڵیه‌که‌ی وه‌رگرت یه‌کێک له‌و یاریزانانه‌ی که‌ داوای گواستنه‌وه‌ی ده‌کرد ڤیداڵی چیللی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ بوو .

ڤیداڵ له‌و دیمانه‌یه‌دا باس له‌وه‌ش ده‌کات که‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ یه‌کێکه‌ له‌ یانه‌ به‌هێزه‌کانی جیهان بۆیه‌ بیر له‌ ڕۆشتن ناکه‌مه‌وه‌ له‌ ئێستادا.

وه‌رزی ڕابردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌بڕی 25 ملیون یۆرو ڤیداڵی له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ گواسته‌وه‌ ڕیزه‌کانی و هه‌روه‌ها توانی ئاستێکی باش پێشکه‌ش بکات له‌گه‌ڵ یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ ..



PM:01:24:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌