بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە پۆستەکەی دورخرایەوە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە پۆستەکەی دورخرایەوە
مەوداپرێس- کاروان رەسوڵ

بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە بڕیاری جێگری سەرۆکی حکومەت له پۆستەکەی دورخرایەوە.

سەرچاوەیەک لە رایەڵەی مامۆستایانی بزوتنەوەی گۆڕان بە مەوداپێسی راگەیاند "دڵشاد عومەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان بە بڕیارێک دورخرایەوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد "بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لابراوە، دیاریش نییە کێ و لە چی حزبێک جێدەگرێتەوە".

وتی "لە ئێستادا ناتوانین هۆکار دورخستنەوەی و لابردنی مامۆستا دڵشاد بخەینە روو".

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەو پۆستەی لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان وەرگرتوە لە دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی.


PM:01:41:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 28812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌