دی یونگ گاڵته‌ به‌ ڕیاڵ مه‌درید ده‌کات

دی یونگ گاڵته‌ به‌ ڕیاڵ مه‌درید ده‌کات
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

فرانک دی یونگی یاریزانی نوێی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی باسی سێ کاتی خۆشی خۆی ده‌کات که‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌یه‌.

له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌ڕمی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ دی یونگ باس له‌و سێ کاته‌ خۆشه‌ ده‌کات که‌ یه‌کێکیان وه‌کو گاڵته‌ پێ کردنه‌ به‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درد.

دی یونگ له‌ باره‌ی ئه‌و سێ ساته‌ خۆشه‌ی ده‌ڵێت که‌ یه‌که‌میان ئه‌وه‌بوو یاری کۆتای یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپای ساڵی 2011 بوو .
دووه‌میان بردنه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ بوو له‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ ئه‌نجامی پێنج گۆڵی بێ وه‌ڵام چونکه‌ ئه‌و کاته‌ به‌رشه‌لۆنه‌ باشترین ئاستی پیشکه‌ش کرد که‌ هه‌رگیز هیچ یانه‌یه‌کم به‌و شێوه‌یه‌ به‌هێزه‌ نه‌بینیبوو.

دی یونگ بۆ سێهه‌م ساتی خۆشی باس له‌وه‌ ده‌کات : که‌ کاتێک له‌مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2015 له‌ نێو یاریگای کامپ نۆ سه‌یری یاری نێوان به‌رشه‌لۆنه‌ و ریاڵ بیتسم کرد ، ئه‌و کاته‌ به‌ خۆمم ده‌گوت که‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ له‌م یاریگایه‌دا یاری بکه‌م ، به‌ڵام ئێستا من له‌م یاریگایه‌ یاری ده‌که‌م ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ من شایسته‌م .

دی یونگ باس له‌وه‌ش ده‌کات که‌ سه‌یری یاری کۆتای چامپیونسلیگی ساڵی 2006 ی نێوان ئارسناڵ و به‌رشه‌لۆنه‌ی کردوه‌ و له‌و ڕۆژه‌وه‌ بومه‌ته‌ هانده‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ بۆیه‌ سه‌یری به‌شێکی زۆری ئه‌و یانه‌یه‌م کردوه‌ .



PM:01:53:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌