ریاڵ بێتس دەستبەرداری گۆڵپارێزەکەی بوو بۆ یانەیەکی ئیتاڵی

ریاڵ بێتس دەستبەرداری گۆڵپارێزەکەی بوو بۆ یانەیەکی ئیتاڵی

مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد

یانەی ریاڵ بێتس دەستبەرداری پاو لۆپێزی گۆڵپارێزی یانەکە بوو بۆ یانەی رۆمای ئیتاڵی وە بڕی گوژمەی بۆندەکەی بریتی بوو لە 23.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی پێنج وەرز.

لە بەیان نامەیەکی فەرمیی یانە ئیسپانییەکە رایگەیاند گۆڵ پارێزە کەتەلۆنییەکە یانەکەمان بەجێ ئەھێڵێت پاش ئەوەی وەرزێگ دریسی یانەکەمانی پۆشیی و ئێمە سوپاس و پێزانینمان ھەیە بۆ ھەوڵ و ماندوبوونی لۆپێز و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ ئەخوازین لە داھاتوودا.

لەلایەن خۆیەوە پاو لۆپێز لە میانەی لێدوانێکی بۆ پێگەی فەرمی رۆما لە تۆڕی ئەنتەرنێت ئاشکرای کرد ئەمە ھەنگاوێکی گەورە و گرنگە لە ژیانی وەرزشیمدا من دڵخۆشم کە توانیومە متمانە  لای یانەیەکی گەورەی وەکو ئیتاڵیا دروست بکەم، ئێستا من ئامادەم بۆ ئەو چاڵنجە گەوڕەیە.


PM:01:58:11/07/2019