یۆڤانتوس دژی بەرشەلۆنە ئەم ھەنگاوەی نا

یۆڤانتوس دژی بەرشەلۆنە ئەم ھەنگاوەی نا

مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد

راپۆرتی رۆژنامەیەکی ھۆڵەندی ئاشکرای کرد کە یانەی یۆڤانتوس بڕی پارەی تەرخانکراوی تایبەت بە بۆندی دی لێختی یاریزانی یانەی ئەجاکس بەرز کردەوە لەو بڕەی پێشووتر کە بۆی تەرخانکرابوو.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی دێ تێلیگرافی ھۆڵەندی یانەی یۆڤانتوسی ئیتاڵی بڕی پارەکەی زیاد کرد بۆ 67 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو سود وەرگرتن لە تواناکانی دی لێخت بۆ وەرزی داھاتوو.

لە درێژەی راپۆرتەکەدا یانەی ئەجاکس ئەمستردام نیازی ئەوەی ھەیە لەپێناو دەستبەرداربوون لە بەرگریکارەکەی بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت، وە مینۆ رایۆلای سەرپەرشتیاری کارەکانی دی لێخت 11 ملیۆن یۆرۆ قازانج ئەکات ئەگەر بۆندەکە ببەسترێت.

راپۆرتەکان ئاماژە بۆ ئەوە ئەکەن یۆڤانتوس ئەیەوێت بۆ ماوەی پێنج وەرز یاریزانەکە بۆ خۆی زامن بکات بە موچەی 9 ملیۆن یۆرۆ ساڵانە و لەگەڵ پاداشتی تایبەت، ئێستا یانە ئیتاڵییەکە چاوەڕێی وەڵامی یانە ھۆڵەندییەکە ئەکات.

یانەی بەرشەلۆنە وستی لێیە یاریزانەکە بھێنێتە ریزەکانی خۆیەوە بەڵام یانەی یۆڤانتۆس بە زیادکردنی بڕی پارە ئەیەوێت یاریزانەکە رابکێشێت بۆ خۆی و بۆ ئەوەی دی لێخت تۆرێنۆی لا شیاوتر بێت تا کەتەلۆنیا.




PM:02:28:11/07/2019