رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌کرێت

رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌کرێت
مه‌وداپرێس-

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و که‌سوکاری شه‌هیدان و زیندانه‌ سیاسیه‌کان دابه‌ش ده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی کوردستان به‌ مه‌وداپرێسی راگه‌یاند: رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 14ی ته‌موزی 2019 مووچه‌ی مانگی 4ی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و که‌سوکاری شه‌هیدان و زیندانیه‌ سیاسیه‌کان دابه‌ش ده‌کرێت.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ پشوو بێت مووچه‌ دابه‌ش ده‌کرێت ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی: ئه‌گه‌ر رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ پشووی فه‌رمی بێت ئه‌وا دابه‌شکردنی مووچه‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ده‌که‌وێته‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 15ی ته‌موزی 2019.

دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی 4ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێته‌ پێنجه‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران که‌ له‌ دوای لابردنی پاشه‌که‌وتی مووچه‌وه‌ دابه‌ش ده‌کرێت. 



PM:02:43:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 20616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌