ڕۆما چاوی لەسەر یاریزانێکی یانەی تۆتنھامە

ڕۆما چاوی لەسەر یاریزانێکی یانەی تۆتنھامە
 
مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد

یانەی رۆما ئەیەوێت سود لە تواناکانی تۆبی ئەڵدەروایڵدی یاریزانی یانەی تۆتنھام ببینێت بۆ ئەوەی ببێت بە جێگرەوەی بەرگریکاری یۆنانی مانۆلاس کە ئەگەر ھەیە ئەم وەرزە یانەی رۆما بەجێ بھێڵێت و پەیوەندی بکات بە یانەی ناپۆلییەوە.

یانەی رۆما بڕی 24 ملیۆن پاوەندی تەرخانکردووە بە شێوەی زارەکی بۆ بەرگریکارە بەلجیکییەکە بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو رایکێشێتە ریزی یانەکەوە.

ئەڵدەروایڵد جێگای سەرەنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانە بەتایبەت یانەی مان یونایتد چەندین جار ھەوڵی داوە کە یاریزانەکە بۆ خۆی مسۆگەر بکات بەڵام ھەتاوەکو ئەم ساتەش سەرکەوتوو نەبووە.




PM:04:26:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌