پێڵاوێکی تایبەت بە نەخۆشی پارکینسۆن

پێڵاوێکی تایبەت بە نەخۆشی پارکینسۆن
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

لە بەریتانیا پێڵاوێکی تایبەت دیزان کراوە بۆ ھاوکاری کردنی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی پارکینسۆنیان ھەیە ناتوانن بە ئاسانی بە رێگەدا بڕۆن.

ئەو کەسانەی کە ھەڵگری نەخۆشی پارکینسۆنن، کێشەی رۆشتنیان ھەیە بەھۆیەوە ناتوانن ھاوسەنگی رابگرن و بە رێکی بە رێگادا بڕۆن، وەک ھاوکاریەک بۆ ھەڵگری ئەو نەخۆشییە بەریتانیا ئەو پێڵاوەی خستۆتە بازاڕەوە بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی باش و ئاسایی بڕۆن.

پارکینسۆن، نەخۆشیەکی مێشک و دەمارە زیاتر لە کەسانی بەتەمەندا روودەدات، ھۆکارەکەشی پەیوەندی بە مێشکی کەسەکەوە ھەیە.


PM:04:28:11/07/2019