هەولێرو بەغدا رێككەوتنێك ئیمزا دەكەن

هەولێرو بەغدا رێككەوتنێك ئیمزا دەكەن
مەوداپرێس-


ئەندامێكی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات لە نزیكترین كاتدا رێككەوتن لەبارەی پرسی كەركووكەوە دەكرێت و پێشمەرگە و سوپای عێراق لێگەیشتن ئەنجام دەدەن.

ناسر هەركی، پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  رایگەیاند" گفتوگۆی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی كەركووك بەردەوامە و ئومێدەوارین لە نزیكترین كاتدا هەردوولا لەسەر ئەو پرسە بگەنە رێككەوتن و سوپا و پێشمەرگە لەو بارەوە لێگەیشتن بكەن".

هەركی وتیشی  "چاوەڕوان دەكرێت لە كاتێكی نزیكدا ئەو رێككەوتنە واژۆ بكرێت و دەبێت دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە و پێشمەرگەش سنووری لەو ناوچانە بۆ دیاری بكرێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/7/2019، هەردوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر كاندیدكردنی ئەندازیار (تەیب جەبار) بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك رێككەوتن.



PM:05:07:11/07/2019