بەهۆی تۆپ بارانی ئێرانەوە دوو پێشمەرگە برینداربوون

بەهۆی تۆپ بارانی  ئێرانەوە دوو پێشمەرگە برینداربوون
مەوداپرێس-


كادیرێكی باڵای كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی ٧ی ٢٠١٩، لە ئەنجامی تۆپبارانی سوپای پاسداران بۆ سەر بنكە و بارەگاكانیان لە سنووری چۆمان، دوو پێشمەرگەیان بریندار بوون.


ئەمجەد حوسێن‌پەناهی، كادیری كۆمەڵە  ڕایگەیاند "لە ئەنجامی بۆردومان و تۆپبارانی سوپای پاسداران بەشێكی زۆر لە بنكە و بارەگاكانمان لە "گوندەژوور"ی سەر بە قەزای چۆمان داڕووخان و ئاگریان گرتووە و دوو پێشمەرگەمان بریندار بوون و ئێستا ڕەوانەی ناوەندە تەندرووستییەكانی هەرێمی كوردستان كراون".

 
هاوكات ئارام مودەڕەسی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی "كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان" لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ئەو هەواڵەی پشتڕاست كردووەتەوە. ئەو تۆپبارانانەی تۆپخانەكانی سوپای پاسداران لە دوێنێ چوارشەممە 2019.7.10ەوە بۆ سەر ناوچەكانی هەڵگورد، بەربزین، سیدەكان و چۆمان دەستیان پێكردووە و بنكە و بارەگای هەردوو لایەنی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا)، حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) و كۆمەڵەیان كردووەتە ئامانج، بەڵام چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دوو لایەنی حزبی دیموكرات بە (باسنیوز)یان ڕاگەیاندووە، ئەوان هەتا ئێستا هیچ زیانێكی گیانییان نەبووە.

سەرچاوە، باس نیوز
سە



PM:05:43:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌