باشترین پاکەرەوەی پێست

باشترین پاکەرەوەی پێست
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

‏‪‎به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رما، پێستمان پێویستی به‌ بایه‌خێکی زیاتر هه‌یه‌ بۆئەوەی به‌ جوانی بمێنێته‌وه‌و توشی کێشه‌ نه‌بێت، بۆ دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانی ماده‌ی کیمیایی ده‌توانیت ئه‌م گیراوه‌یه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ دروست بکه‌یت و بەکاری بھێنیت بۆ پێستت، بە باشترین پاکەرەوە دادەنرێت بۆ پێست لە وەرزی ھاوین.

پێداوسیتییەکان‪:‬

دووکەوچکی گەورە نۆکی ھاڕاو، کەوچکێکی بچوک ھەنگوین، کەوچکێکی گەورە زەیتی زەیتون، کەمێک ئاوی لیمۆ.

چۆنێتی بەکارھێنانی:

پێداویستییەکان جوان تێکه‌ڵاو بکه‌ تا وه‌ک هه‌ویرێکی لێدێت، پاشان بیده‌ له‌ ده‌موچاوت و به‌شێوه‌یه‌کی بازنه‌ی مه‌ساجی پێ بکه‌ و وازی لێبهێنه‌ بۆ ماوه‌ی‪10‬ خوله‌ک پاشان به‌ ئاوی شله‌تێن جوان بشۆ و ده‌ره‌نجامه‌که‌ی ده‌بینیت که‌ ده‌موچاوت رۆشن بۆته‌وه‌ ،ده‌توانیت هه‌فته‌ی دووجار به‌کاری بهێنیت.


PM:06:21:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌