پرسیارێك لەئەمریكا هەرا دەنێتەوە

پرسیارێك لەئەمریكا هەرا دەنێتەوە
مەوداپرێس-


پرسیارێك لەسەر فۆرمی ئاماری ساڵی 2020 بۆسەر ژمێری  ئەمریكیەكان ناڕەزایەتی  دیموكراتیەكانی لێدەكەوێتەوەو ترەمپیش ترەمپ هەڕەشەی بەكارهێنانی دەسەڵاتی فەرمانی سەرۆكایەتی دەكات بۆ زیادكردنی پرسیارەكە.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردەوە" ئیدارەی كۆشكی سپی و دۆناڵد ترەمپ دەڵێن، پێویستە لە سەرژمێری داهاتوودا، پرسیاری ئەوەی "كێ هاووڵاتییە و كێ هاووڵاتی نییە لە ئەمریكا بۆ فۆرمەكە زیادبكرێت، بۆ ئەوەی بودجەی فیدراڵی و ژمارەی كۆنگرێسمانەكان بەپێی ژمارەی هاووڵاتییە ئەمریكییەكان دابەشبكرێن".

لەبەرامبەریشدا هەوڵەكەی كۆشكی سپی لەلایەن دیموكراتەكان و هەندێ رێكخراوی مەدەنییەوە رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە، تاوەكو ئەو ئاستەی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی بەكارهێنانی دەسەڵاتی فەرمانی سەرۆكایەتی دەكات بۆ زیادكردنی پرسیارەكە.

میدیاكان ئاماژەی بەوەشكردووە " دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند "بیر لە فەرمانێكی سەرۆكایەتی دەكەینەوە و چوار، پێنج رێگەمان لەبەردەستدایە بۆ ئەنجامدانی. ئەوە یەكێكە لە رێگەكان و زۆر بە جیدیش بیر لەو رێگەیە دەكەینەوە. كارەكانی سەرژمێری بە باشی بەرەوپێشەوە دەچن، با بزانین چی روودەدات. دەتوانین لە ئێستاوە دەست بە پرینتكردنی فۆرمەكان بكەین و دوای ئەوە، كە بڕیاری ئەنجامدانی سەرژمێری دەدەین، دەتوانین بەشێك بۆ فۆرمەكان زیادبكەین. لەبەرئەوە كار لەسەر زۆر شت دەكەین، بە فەرمانی سەرۆكایەتیشەوە". 

رەخنەگرانی پرسیارەكە دەڵێن، پەنابەران و ئەو كەسانەی هاووڵاتی نین، رەنگە لە ترسی ئەوەی زانیارییەكانی سەر فۆرمەكە لە پرسی پەنابەرییاندا لە دژیان بەكاربێت بەشداری سەرژمێرییەكە نەكەن، ئەمەش وا دەكات هەندێ لە ویلایەتەكان بۆ نموونە ویلایەتی ئالەباما، ژمارەی دانیشتووانی لەسەر كاخەز كەمبێتەوە و ژمارەیەك لە نوێنەرەكانیان له ‌كۆنگرێس لەدەستبدەن. 
سەرچاوەی وەرگێڕان/ رووداو
دیموكراتەكان و ئەوانەی چاودێری ئەم پرسە دەكەن، پێی دەڵێن یاریی كۆمارییەكان. دیموكراتەكانی كۆنگرێس، هەروەها دەڵێن پرسیارەكە، ئامانجێكی دیكەی ئیدارەی كۆشكی سپی لە پشتەوەیه.

تۆماس گۆرگیسیان، شرۆڤەكار باس لەوە دەكات "یاریكردن به ژمارەكان لەسەر‌ سەرژمێری بەتایبەتی زیادكردنی ئەم پۆلێنكردنە دەربارەی ئەوەی كێ هاووڵاتییە و كێ هاووڵاتی نییە و كێ دەنگ دەدات و كێ دەنگ نادات، هەوڵێكە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی بازنەی دەنگدانەكان و، دەكرێت لەم رێگەیەوە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بگۆڕێت، ئەمە یارییەكە چەندین ساڵە كاری لەسەر دەكرێت و لە دووهەزارەكانەوە دەستیپێكردووه".

بەپێی دەستووری ئەمریكا، هەموو 10 ساڵ جارێك پێویستە سەرژمێری لە ئەمریكا بكرێت، ئیدارەی كۆشكی سپی دەڵێت كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر ئەوەی كێ هاووڵاتییە و كێ هاووڵاتی نییە، بۆ وەزارەتی داد گرنگە، تاوەكو یاسای هەڵبژاردنەكان بەپێی پێویست جێبەجێ بكات. 


PM:06:49:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌