مەسرور بارزانی هیوای سەركەوتن بۆ رێواس فایەق دەخوازێت

مەسرور بارزانی هیوای  سەركەوتن بۆ رێواس فایەق دەخوازێت
مەوداپرێس-


مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان  پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆكی نوێی پەرلەمان  كردوو  هیوای سەركەوتنی لەكارەكەی بۆدەخوازێت.


مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان  لەپەیامەكەیدا كەوێنەیەكی دەست مەوداپرێس كەوتووە تێیدارایگەیاندوە "بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ، پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم ، ئومێد دەخوازم لەو ئەركە نیشتمانییەدا سەركەوتووبن".

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشدا "هیوادارم پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردنیش لە هەرێمی كوردستان پەیوندییەكی بەهێز و تۆكمە بێت ، بۆئەوەی بتوانین بەیەكەوە باشترین خزمەت پێشكەشی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكەین و پرۆسەی دیموكراسیش لە هەرێمی كوردستان پەرە پێ بدەین".

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ پێنج‌شەممە بە ٧٣ دەنگی پەرلەمانتار رێواز فایەق بە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان لەسەر پشكی یەكێتی هەڵبژێردرا.




PM:08:38:11/07/2019