بەرشەلۆنە پاشگەز بوویەوە

بەرشەلۆنە پاشگەز بوویەوە

مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد 

بە پێ راپۆرتەکانی رۆژنامەیەکی ئیسپانی بەرشەلۆنە پاشگەز بووەتەوە لە بەستنی بۆند لەگەڵ فلیپی لویسی ئەستێرەی یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە بەرشەلۆنە بە لویسی راگەیاندووە ئەتوانیت داھاتووی خۆت لەگەڵ یانەیەکی تر دیاری بکەیت و بەرشەلۆنە بەگرنگییەوە لێت ناڕوانێت.

لویس بۆندەکەی لەگەڵ یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید کۆتایی ھاتووە بەڵام یاریزانەکە پێشتر یەکلایی کردنەوەی داھاتووی بۆ دوای کۆپا ئەمریکا دواخست ئەوەبوو ھەڵبژاردەکەی ئەو پاڵەوانێتییەی بەدەست ھێنا.

یانەی بەرشەلۆنە ئەیەوێت شوێنگرەوەیەک بۆ شوێنی جۆردی ئەلبا دیاری بکات بەڵام مەرجی یانە کەتەلۆنییەکە ئەوەیە کە ئەبێت ئەو یاریزانە گەنج بێت بۆ ئەوەی لە داھاتوو دا سودێکی ئەوتۆی لێ ببینێت و زیاتر لەگەڵ یانەکە بمێنێتەوە.



PM:08:53:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 9620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌