یەكێتی ئەوروپا هەڕەشە لەتوركیا دەكات

یەكێتی ئەوروپا هەڕەشە لەتوركیا دەكات
مەوداپرێس-


یەكێتی ئەوروپا پەیامێكی هەڕەشە ئامێز ئاراستەی توركیا دەكات و دەڵێت پێویستە   دەست هەڵبگرێت لەدەرهێنانی نەوت و گاز لەدەریای ناوەڕاستدا


لەراگەیەندراوێكدا یەكێتی ئەوروپا پەیامێكی هەڕەشە ئامێزی ئاراستەی توركیا كردو رایگەیاند" دانوستان لەبارەی گواستنەوەی ئاسمانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەنقەرە هەڵدەپەسێرنن و پاڵپشتی دارایی ساڵی داهاتوش بۆ ئەو وڵاتە رادەگرن، ئەگەر حكومەتی توركیا بەردەوامبێت لە دەرهێنانی نەوت و گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاستدا.

ئەوەش لەكاتێكدایە، حكومەتی توركیا دوو كەشتی دەرهێنانی نەوتی خاو و گازی سروشتی رەوانەی دەریای ناوەڕاست كردوە، لە نزیك ئاوەكانی قوبرس.



PM:08:58:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌