پارتی کێ دەکاتە بەرپرسی لقی 21

پارتی کێ دەکاتە بەرپرسی لقی 21
مەوداپرێس- کاروان رەسوڵ

ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی/هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت پۆستی لقی 21 پارتی پڕدەکاتەوە لە دوای ئالان حەمەسەعید.

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی، هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەوداپرێسی راگەیاند "پۆستی لقی 21ی پارتیمان بە چۆڵی ناهێڵینەوە پڕیدەکەینەوە کەسێک ئامادەکراوە بۆ ئەوپۆستە".

ئەو سەرچاوەی پارتی باسی لەوەکرد " ئالان حەمەسەعید پێشتر بەرپرسی لق بوو، ئێستا بووە بە وەزیری پەروەردە لەم کابینەیەدا".

وتی "شێخ ستار عەواڵانی کە لە ساڵی 2006 وە کارگێڕی لقی 21 ەو بەرپرسی رێکخستنە پێشنیارکراوە بۆ بەرپرسی لق"

لقی 21ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەوێتە سنوری پارێزگای سلێمانییە و لە دوای لقی 4ی دووەم لقی ئەوپارێزگایەیە و بە لقی دەوروبەری سلێمانی ناسراوە.


PM:09:06:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 15300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌