چەکدارێکی داعش لە ناحیەی بازیان دەستگیرکرا

چەکدارێکی داعش لە ناحیەی بازیان دەستگیرکرا
مەوداپرێس- کاروان رەسوڵ

ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکەن لەناحیەی بازیان کە پەیوەندی بە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە ھەبووە

ئاسایشی رۆژئاوا رایگەیاند: "تۆمەتبارەکە ناوی ( علی عیودە ) و دانیشتووی ناحیەی "الرومان"ی سەر بە پارێزگای ئەنبارە ،"

ئاشکراشیکرد‌: "ناوبراو لەساڵی ٢٠١٥ پەیوەندی کردووە بەڕێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە و لەسنوری خۆیاندا لەگەڵ چەکدارانی داعش ماوەتەوە،دوای کۆتایی ھاتنی داعش دەچێتە سوریاو دواتر دێتە ناو خاکی ھەرێمی کوردوستان لەساڵی ٢٠١٩ دا ڕوو لە سنوری چەمچەماڵ و بەردەقارەمان و بازیان دەکات و لەلایەن ھێزاکانی ئاسایشەوە دەستگیر دەکرێت و دان بە تاوەنەکەیدا دەنێت "


PM:09:28:11/07/2019