شەڕی ئەمریکا و ئێران
ئەگەر رووبدات، دۆزەخ دەخوڵقێنێت

شەڕی ئەمریکا و ئێران<br>
ئەگەر رووبدات، دۆزەخ دەخوڵقێنێت

مەوداپرێس ـ

لەدواى سەپاندنی سزاکانی ئەمریکاوە لەسەر ئێران بەهۆی کشانەوەی لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی رابردوودا، ئەمریکا و ئێران لە رووبەڕووبوونەوەدان بەبێ بوونی ئاسۆیەکی روون، پرسیار ئەمەیە ئەگەر شەر رووبدات چۆن دەبێت؟

چیرۆکەکە چییە؟

ـ ئێران رەدی ئەمریکاى دایەوە لە ڕیگەی پێشێلکردنی بەشێک لە رێکەوتنی ئەتۆمی و هەروەها فڕۆکەکەیەکی سەربازی ئەمریکی بێ فرۆکەوانى خستەخوارەوە.

ـ دواى بڕیاری هێرشکردنە سەر ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا هێرشی سەربازی رابگرێت، بە ١٠ خولەک پێش دەستپێکردنی، بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی، لەبەرئەوەی قەبارەی زیانی هێرشەکە لەگەڵ زیانى خستنە خوارەوەی فرۆکەیەکدا ناگونجێت.

ـ خۆ ئەگەر شەر روویبدایە رەنگە خراپترین ململانێ لە مێژوودا بهاتبایەتەوە ئاراوە.

چۆن شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران هەڵدەگیرسێت؟

ـ سزاکانى ئەمریکا ئابوری ئێرانى وێران کردووە، تاران بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ هەڵگرتنی سزاکان.

ـ تاران بژاردەی کەمە بۆ ناچارکردنی ئیدارەی ترەمپ بۆ گۆڕینی شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵیدا.

ـ تاران تاکتیکی توند بۆ خستنەڕووی روانگەکانیان بەکاردەهێنن.

ـ دەکرێت هێزەکانى ئێران بارهەڵگرەکانی نەوتی ئەمریکا لە گەرووی هورمز بۆردومان بکەن کە رێڕەوێکی ئاوی زیندووی بازرگانی وزەی جیهانیە.

ـ هێرشکردن دەبێتە هۆی زیانى زۆری گیانی یان دزەکردنی نەوتی کارەساتبار.

ـ دەکرێت لە ئێرانەوە هێرشی ئەلیکترۆنی زۆر بکرێتە سەر هاوپەیمانە هەرێمیەکانی ئەمریکا وەک سعودیە و ئیمارات.

ـ دەگونجێت ئیسرائیل زانایەکی ئەتۆمی ئێرانى بکوژێت، بەوەش ئێران وەڵام دەداتەوە و ئەمریکا دێتە ناو شەرەوە بەتایبەت ئەگەر وەڵامی تاران بەهێز بێت.

ـ بریکارەکانى سەر بە ئێران دەتوانن دبلۆماتکاران و سەربازانی ئەمریکا لە عێراق بکوژن.

ـ وا دەردەکەوێت هەنگاوێکی توندڕەوانەیە، بەڵام بەگوێرەى پسپۆرانى ئەمنیی، دەکرێت ئێران خۆی قایل بکات بەوەی کە تواناى ئەو کارەی هەیە.

ـ لەم حاڵەتانەدا، قورسە کە ئەمریکا وەڵام نەداوەتەوە بەرامبەر بە هەنگاوەکانی تاران.

ـ ئەگەر تاران بارهەڵگرەکانى نەوتی ئەمریکا بکاتە ئامانج ئەوا ئەمریکاش هەندێک پاپۆری ئێرانی وێران دەکات.

ـ ئەگەر تاران جارێکی تر فرۆکەی ئەمریکی بخاتە خوارەوە، ئەوا ئەمریکاش سیستمی بەرگری ئێران دەکاتە ئامانج.

ـ ئەگەر ئێران لە عیراق ئەمریکا بکاتە ئامانج، ئەوا ئەمریکا بنکەکانی ئێران لەوێ دەکاتە ئامانج.

ـ کەناڵی پەیوەندی راستەوخۆ لەنێوانیاندا نییە ئەوەش دەکرێت هۆکاری دەرچوونی دۆخەکە بێت لە کۆنترۆڵ.

تیۆری "تۆزی شەڕ"

ـ ئەم تیۆرە "تۆزی شەڕ" باس لەوە دەکات کە لایەنەکانى شەڕکەر ناتوانن زانیاریی تەواویان هەبێت لەبارەى ئەوەی چى دەگوزەرێت.

ـ لەم تیۆرەدا هەڵسەنگاندنی بەرامبەر لەسەر بنەماى خەمڵاندن دەبێت.

ـ چى دەبێت ئەگەر ئەمریکا یەکەم هەنگاوی لێدانی تۆڵەکارانە بهاوێژێت، تارانیش موشەکەکانی لە سەرانسەری وڵاتدا ببارێنێت.

ـ رەوتێک لە ئیدارەى ئەمریکا وا گومان دەبات تاران پیلان بۆ ئامانجکردنی باڵیۆزخانە و هێزەکانی و هاوپەیمانەکانى لە ناوچەکەدا دادەنێت.

ـ هەندێکى تر پێیانوایە تاران لەهەوڵدایە بۆ پاراستنی سەکۆکانی موشەکیی خۆی لە لێدانی ئەمریکا.

ـ هەردوو روانگەکە وەڵامی یەکلاکەرەوەیان لانییە و هەوڵدەدەن ترەمپ قایل بکەن پابەند بێت بە بۆچونەکانیەوە.

ـ ئەگەر ئەو بەرەیە سەربکەوێت کە پێیوایە ئێران هێرشی موشەکی دەکات، ئەوا دەتوانن ترەمپ قایل بکەن بە گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپاراستن لەتاران.

ـ ئەگەر ترەمپ ٢٥ هەزار سەرباز بنێرێت لەگەڵ کۆگای چەک بۆ خۆرهەڵاتى ناوەراست، ئەوا تاران وای دادەنێت ئەو جوڵەیە ئامادەکارییە بۆ داگیرکاری ئەمریکیی.

ـ لەو کاتەدا رەنگە هێزەکانى ئێران یەکەم لێدان دەستپێبکات بۆ پەکخستنی جوڵەکانی ئەمریکا.

ستراتیژیەتی ئەمریکا بۆ سەرکەوتن لەو شەڕەدا:

ـ هێزی دەریایی و ئاسمانیی زۆر بۆ خۆبەدەستەوەدانی ئێران بەکاردەهێنێت.

ـ ئەمریکا سوپا و ئەتۆم و موشەک و فرۆکەخانەکانى ئێران و ناوەندەکانى مەشق و ژێرخانی سەربازی بۆردومان دەکات.

ـ بەهۆی بەکارهێنانی هێزی تەقلیدیەوە لەسەرەتادا، قورسە بۆ ئێران بەرگەی ئەمریکا بگرێت.

ـ ترەمپ دەیەوێت ئەمریکا لە شەری دەرەکی دووربخاتەوە بەتایبەت لە خۆرهەڵاتى ناوەراست ئەگەرچى راوێژکاری توندڕەوی هەیە وەک جۆن بۆلتون.

ـ کۆمپانیای ستراتفوری هەواڵگریی پێیوایە داگیرکردنی ئێران بەهۆی سروشتی جوگرافیەکەیەوە قورسە.

ـ ترەمپ پێویستی بە ملیۆنێک و ٦٠٠ هەزار سەرباز دەبێت و روسیا و چینیش بەربەستی بەردەم شەرعیەتی ئەمریکا دەبن لە نەتەوەیەکگرتوەکان.

هەوڵی ئێران بۆ بردنەوەی شەڕ:

فینسنت ستیوارت ژەنراڵی خانەنشین و پسپۆری کاروباری ئێران دەڵێت:

ـ ئێران لە بەکارهێنانی هێزی تەقلیدی دووردەکەوێتەوە و هێرشی ئەلیکترۆنی و تیرۆرستی دەکاتە سەر ئامانجەکانى ئەمریکا لەسەر ئاستێکی بەرفراوان.

ـ جوڵەی دبلۆماسی دژی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان دەستپێدەکات و ئەگەرچى بەراورد ناکرێت بە ئەمریکا بەڵام دەتوانێت ئاژاوە لە ناوچەکە و جیهاندا دروست بکات و رای گشتی ئەمریکیی بۆ نارەوایی شەڕەکە هانبدات.

ـ ئێرانیەکان لە شوێنە جیاوازەکان هەڵوێستی زیانباریان دەبێت ئەو توانایەیان هەیە، سوپای پاسداران لەسەر  ئاستی ناوچەکە سەرباز و هاوڵاتی و دبلۆماتکاری ئەمریکی دەکوژن.

ـ ئەمریکا لە سوریا دەکرێتە ئامانج و حزبوڵڵای لوبنانیش ئیسرائیل دەکاتە ئامانج.

ـ وڵاتانی کەنداو دەکرێنە ئامانج، تاران چەکدارانی حوسی لە یەمەن بەهێز دەکات بۆ بە ئامانجکردنی سعودیە.

ـ تاران لە ئەوروپا و ئەمریکاى لاتین شانەی نوستوی هەیە بواری جوڵەی هەیە.

سیناریۆ کارەساتاویەکانی پاش شەڕ:

ـ بەوتەی شارەزایان زیاتر لە ملیۆنێک کەس لەهەردوولا دەکوژرێن.

ـ شارەکان و ئابوری وێران دەبن.

ـ چەند گروپێک بۆ دژایەتیکردنی ئەمریکا سەرهەڵدەدەن.

ـ بۆشایی دەسەڵات لە تاران دێتەئارا و گروپی دینی هەوڵی پڕکردنەوەی دەدات.

ـ ململانێ لەسەر دەسەڵات شەری ناوخۆی لە ئێران دەهێنێتە ئارا.

ـ ئاوارەبوونی ملیۆنان و قورسکردنی شانی دراوسێکان.

ـ زۆرجار ئەوەی دواى شەڕ دێت لە شەڕ قورسترە، بۆیە دەکرێت شەری ئەمریکا و ئێران بە دۆزەخ وەسف بکەین.

سەرچاوە: جەزیرە نێت

بەدەستکاریەوە وەرگێڕراوە




PM:10:05:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 1056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌