وەزیری دارایی كار بۆشەفافیەت و كۆكردنەوەی داهاتەكان دەكەین

وەزیری دارایی كار بۆشەفافیەت و كۆكردنەوەی داهاتەكان دەكەین
مەوداپرێس-


ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ئەولەویاتی كاركردنی وەزارەتەكەی ڕوونكردنەوە دەدات و جەختدەكاتەوە كە كار بۆ شەفافیەت و كۆكردنەوەی داهاتەكان دەكەن.


ئاوات شیخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چاوپۆێكەوتنێكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی سبەی سەر بە بزوتنەوەی گۆران تیشكی خستوەتەسەر ئەولەویاتی كاری وەزارەتەكەی.


ئاوات شیخ جەناب رایگەیاندوە "هەوڵدەدەین بۆ پەیڕەوكردنی شەفافیەتێكی زۆر و زیادكردنی سەرچاوەكانی داهات".



وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەداوە "هەوڵدەدەین بۆ كۆكردنەوەی داهاتەكان بەشێوەیەك كە بەپێی پێداویستییەكانی خەڵك و بەپێی ئەولەویاتی خەڵك جارێكی دیكە و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دابەش بكرێتەوە".



PM:11:01:11/07/2019