بەرشەلۆنە چاودێری ھاوڕێیەکی میسی ئەکات

بەرشەلۆنە چاودێری ھاوڕێیەکی میسی ئەکات

مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد

راپۆرتەکانی  رۆژنامەیەکی ئارژەنتینی ئاشکرای کرد کە یانەی بەرشەلۆنە چاوی بڕیوەتە سەر بەستنی بۆند لەگەڵ لاوتارۆ مارتێنیزی یاریزانی یانەی میلانی ئیتاڵی.

رۆژنامەی ئۆلێی ئارژەنتینی ئاماژەی بەوە کرد کە دەنگۆکانی بەستنی بۆند لەگەڵ مارتێنیزی ئارژەنتینی و ھاوەڵی میسی، نزیکن لە راستییەوە و تەنھا دەنگۆ نین وەکو ئەوەی ھەندێ سەرچاوە تەنھا بە پڕوپاگەندەی ناو ئەبەن.

سەرپەرشتیاری کارەکانی مارتێنیز ئەمڕۆ رایگەیاند کە ئێمە ئەزانین بەرشەلۆنە بە گرنگییەوە لە مارتێنیز ئەڕوانێت و  ئەیەوێت لە کامپ نو یاری بکات بەڵام تاوەکو ئەم ساتەش بە شێوەیەکی فەرمیی ھیچ داوایەکمان وەدەست نەگەیشتووە لەلایەن یانەی بەرشەلۆنەوە.

پێشتر سەرچاوە ھەواڵە وەرزشییەکانی ئیسپانیا باسیان لەوە ئەکرد کە یانەی بەرشەلۆنە گرنگی بە تواناکانی مارتێنیز ئەدات ئەمڕۆش ئەم باسە بوو بە مژاری گەرمی میدیا وەرزشییەکانی ئارژەنتین.


PM:11:42:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌