داواکارییەکی چاوەڕوان نەکراو تایبەت بە بۆند لەگەڵ ڤان دایک

داواکارییەکی چاوەڕوان نەکراو تایبەت بە بۆند لەگەڵ ڤان دایک
 
مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد

رۆژنامەی میرۆری بەڕیتانی راپۆرتێکی نامۆی بڵاو کردەوە کە لە چاوەڕوانی کەس دا نەبوو، رۆژنامەکە ئاشکرای کرد کە یانەی بەرشەلۆنە داوایەکی ئاراستەی سەرپەرشتیاری کارەکانی یاریزانە ھۆڵەندییەکە کردووە تایبەت بە گواستنەوەی ڤان دایک لە لیڤەرپوڵەوە بۆ بەرشەلۆنە.

ئێستا ڤان دایک یەکێکە لە بەھێزترین بەرگریکارەکانی جیھان و بەرشەلۆنە چاوی بڕیوەتە تواناکانی و ئەیەوێت لە کامپ نو یاری بکات.

جۆن کروسی رۆژنامەنوسی نزیک لە یانە ئینگلیزییەکان لە گۆشەیەکی تایبەت بە خۆی ئاماژەی بەوە کردووە کە ھەرگیز لەو باوەڕەدا نیم  ئەوە روو بدات، بەڵام بەرشەلۆنە داوای  بەستنی بۆندی لە ڤان دایک کردووە، ھەرگیز  جێگای شیاوی نییە لەم کاتەدا ڤان دایک لیڤەرپوڵ بەجێ بھێڵێت.

ڤان دایک پایەیەکی کاریگەر بوو بۆ ئەوەی یانەی لیڤەرپوڵ چامپیۆنسلیگ وەدەست بھێنێت، ھەروەھا لەگەڵ ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا گەیشتنە یاریی کۆتایی جامی ئەوروپا پاش ئەوەی توشی شکست ھاتن بە گۆڵێکی بێ وەڵام دژ بە ھەڵبژاردەی پرتوگال.




AM:12:09:12/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 2568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌