نوری مالیكی دژایەتی خۆی بۆهەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی راگەیاند

نوری مالیكی دژایەتی خۆی بۆهەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی راگەیاند
مەوداپرێس-


نوری  مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دژایەتی خۆی بۆ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی راگەیاند دەڵێت لەگەڵ ئەوە نییم كەئەم هێزە لەگەڵ هێزەكانی تری عیراق تێكەڵ بكرێتەوە.
 

لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی سۆمەریە نیوزی عێراقی، نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دژی بیرۆكەی هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی و تێكەڵاوكردنی بە هێزە ئەمنییەكانی عێراقە و لەگەڵ ئەوەدایە حەشد وەك دامەزراوەیەكی سەربازی جیا لە هێزە ئەمنییەكانی دیكە بمێنێتەوە.

مالیكی ئاماژەی بەوەشكرد" زیاتر لە 35 هەزار چەكداری سوننە لەنێو حەشدی شەعبیدان"..

ئەمەش لەكاتێكدایە چەند رۆژێك  لەمەوبەر، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، گرووپە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنەوە و تێكەڵاوی هێزە ئەمنییەكان بكرێن.

حەشدی شەعبی، بە فەتوای مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی لە ساڵی 2014 پێكهێنرا، ئەوەش دوای هێرش و پەلامارەكانی داعش هات، كە بەهۆیەوە سوپای عێراق كەوت و نەیتوانی بەرەنگاری چەكدارانی رێكخراوە ببێتەوە.



AM:09:45:12/07/2019