گواردیۆلا ئەیەوێت بۆند لەگەڵ پاڵەوانێکی پێشووی بەرشەلۆنە واژۆ بکات

گواردیۆلا ئەیەوێت بۆند لەگەڵ پاڵەوانێکی پێشووی بەرشەلۆنە واژۆ بکات

مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد

رۆژنامەی دەیڵی مەیڵی بەڕیتانی ئاشکرای کرد گواردیۆلا ئەیەوێت دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی بھێنێتە ریزی یانەی مان سیتییەو بۆ وەرزی داھاتوو.

دانی ئەلڤێس لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی توانی سەرکەوتوو بێت لە وەدەست ھێنانی نازناوی کۆپا ئەمریکا و ببێت بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە.

رۆژنامەکە دوپاتی کردەوە کە گواردیۆلا ویستی ھەیە بۆند لەگەڵ یاریزانە بەڕازیلییەکە ببەستێت کە پێشتر ھەمان داوای لێ کرابوو بەڵام رازیی نەبوو وە رووی کردە یانەی پاریس ساینت جێرمان لە یانەی یۆڤانتوسی ئیتاڵییەوە.

ئێستا بۆندی ئەلڤیس لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە کۆتایی ھاتووە و ئەتوانێت یانەیەکی تر ھەڵبژێرێت بۆ داھاتوو،
لەلایەکی ترەوە باسی راکێشانی ئەلڤێس بۆ ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە گەرمە و یانە کەتەلۆنیەکە دووبارە ھەوڵی گەڕانەوەی ئەلڤێس ئەدات بۆ ریزی یانەکە.


AM:09:55:12/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 1604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌