لەهەولێر گەنجێك دراوسێكەی خۆیانی كوشت

لەهەولێر گەنجێك  دراوسێكەی  خۆیانی  كوشت
مەوداپرێس-


بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتیەوە ، لە گەڕەكێكی شاری  هەولێر  كەسێك دراوسێیەكی خۆی كوشت و خۆیشی رادەستی پۆلیس كرد.


هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی رایگەیاند "رووداوەكە كاتژمێر 8:30 خولەكی ئەمشەو روویداوە، گەنجێك تەقەی لە كەسێك كردووە بەناوی "دیار جەوهەر" لەدایكبووی ساڵی 1975 و كوشتوویەتی".


بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس "بكوژ و كوژراو "كێشەی كۆمەڵایەتییان هەبووە"، بكوژەكەش لە دانپێدانانی سەرەتاییدا ئەوەی بە پۆلیس گوتووە".

 
 



AM:09:57:12/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 7516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌