رۆژی 3ی ئاب بەرۆژی كۆمەڵكوژی ئێزیدیەكان دەناسرێت

رۆژی 3ی ئاب بەرۆژی  كۆمەڵكوژی ئێزیدیەكان دەناسرێت
مەوداپرێس-



بەپێی ئەو پڕۆژەی كەلەپەرلەمانی كوردستان ئامادە كراوە، رۆژی 3ی ئابی هەموو ساڵێك بەرۆژی كۆمەڵكوژی ئێزیدیەكان دەناسرێت ز قوربانیانی دسەتی داعشیش بەشەهید هەژمار دەكرێن
.
 
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ناوەرۆكی پێشنیازی یاسای ئێزیدییەكان ئاشكرا دەكات و ڕایگەیاند"یەكێك لە مادەكان پێشنیاز كراوە رۆژێ 3ی ئابی هەموو ساڵێك بە رۆژی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان بناسرێت".

هەورامانی وتیشی" لە پێشنیازی یاساكە تایبەت بە قەرەبووی ئێزیدەكاندا پێشنیاز كراوە حكوومەتی عێراق قەرەبووی ئێزیدییەكان بكاتەوە بەرامبەر بە كۆمەڵكوژیان هەروەها  برگەیەك داوا لە وەزارەتی شەهیدان دەكات سەرجەم شەهیدان و بێ سەروشوێنان و لە وەزارەتی شەهیدان بە شەهید هەژمار بكات و كەسوكاریشیان هەموو ئیمتیازاتێكی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان سوودمەند بن".

ئەم پڕۆژە یاسایە لەلایەن فراكسیۆنی پارتی ئامادەكراوەو دوێنێش خوێندنەوەی یەكەمی بۆكرا.


 سەرچاوە، باس نیوز



AM:11:17:12/07/2019