سیستەمی بەرگری s400 رادەستی توركیا كرا

سیستەمی بەرگری s400 رادەستی توركیا كرا
مەوداپرێس-


وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند، بەشی یەكەمی پێكهاتەكانی سیستەمی بەرگریی مووشەكی ئاسمانیی لە جۆری ئێس 400ی رووسی رادەستی توركیا كرا. 

بەپێی راگەیێندراوێكی وەزارەتی بەرگریی توركیا، سیستەمەكە لە رێگەی فڕۆكەی بارهەڵگری رووسی لە بنكەی ئاسمانی مورتەد لە ئەنقەرە نیشتەوە. 

بەپێی رێككەوتنی نێوان رووسیا و توركیا، لە قۆناخی یەكەمدا سیستەمەكە رادەست دەكرێت و لە ئەنقەرەی پایتەخت و لە مەلەتێی باكووری كوردستان جێگیر دەكرێت. شارەزا رووسەكانی ئەم سیستەمەش بۆ ماوەی مانگێك لە توركیا دەمێننەوە بۆ ئەوەی لەڕووی كردەییەوە تاقیكردنەوە بكرێت.



AM:11:32:12/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌