ڤان دایک بڕیاری دا سەبارەت بە داواکەی بەرشەلۆنە

ڤان دایک بڕیاری دا سەبارەت بە داواکەی بەرشەلۆنە

مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد

دوێنێ رۆژنامەی میرۆری بەڕیتانی ئاشکرای کرد کە یانەی بەرشەلۆنە داوایەکیان ئاراستەی ڤان دایک کردووە بە مەبەستی ئەوەی یاریزانەکە پیوەندی بکات بە یانە کەتەلۆنییەکەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ڤان دایک رازی نەبووە بە داواکەی یانەی بەرشەلۆنە و بڕیاری داوە بەردەوام بێت لە یاریکردن لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ.

 ھەروەھا ڤان دایک رایگەیاندووە کە ئەو بڕە مادییەی کە بەرشەلۆنە پێشکەشی کردووم کاریگەری ناکەتە سەر ئەوەی من یانەکەم بەجێ بھێڵم، لە وەرزی داھاتوو لەگەڵ لیڤەرپوڵ بەردەوام ئەبم.


PM:01:22:12/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 3776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌