مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لەرۆژئاوایی كوردستان دەكات

مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لەرۆژئاوایی كوردستان دەكات
مەوداپرێس-


 مەسعود  بارزانی  سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی تەقینەوەكانی دوێنی لە شارەكانی قامیشلۆ، عەفرین و حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان كرد.

لە پەیامەكەی  مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی هاتووە"بە داخێكی زۆرەوە ڕۆژی پێنجشەممە 11ـی 7ـی 2019 لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە شارەكانی  قامیشلۆ و عەفرین و حەسەكە ژمارەیەك هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون".

  بارزانی هاوخەمی خۆی دەربڕیووە و دەڵێت: "وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیانە دەكەم، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارن دەخوازم".

دوێنێ پێنجشەممە 11/07/2019، زنجیرەیەك تەقینەوەیەك لە شارەكانی حەسەكە، عەفرین و قامیشۆی رۆژئاوای كوردستان روویاندا، لە ئەنجامدا 15 كەس گیانیان لەدەستدا و نزیكەی 70ی دیكەش بریندار بوون



PM:01:34:12/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌