ئارسناڵ و میلان کێبڕکێی یاریزانێکی ریاڵ مه‌درید ده‌که‌ن

ئارسناڵ و میلان کێبڕکێی یاریزانێکی ریاڵ مه‌درید ده‌که‌ن
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی و ئارسناڵی ئینگلیزی کێبڕکێی به‌ده‌ستهێنانی تواناکانی یاریزانێکی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌که‌ن .

ئه‌یسی میلان و ئارسناڵ ده‌یانه‌وێت تواناکانی سیبایوسی یاریزانی یانه‌ی شاهانه‌ بۆخۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن .

یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیش به‌رامبه‌ر به‌ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ سیابیوس داوای 40 ملیون یۆرۆ ده‌کات .

سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌کانی ئیسپانیا ئه‌وه‌ ئاشکرا ده‌که‌ن : که‌ ده‌بێت سه‌ره‌تا یاریزان سیبایوس ڕازی بکرێت و دواتریش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌سه‌ر بڕی پاره‌که‌ بکرێت .

دانی سیبایوس ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌و له‌ساڵی 2017 وه‌ له‌ یانه‌ی ریاڵ بیتسه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌ کردوه‌  



PM:01:41:12/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌