به‌رشه‌لۆنه‌ یاریزانێکی نوێی کڕی

به‌رشه‌لۆنه‌ یاریزانێکی نوێی کڕی
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

یانه‌ی کاشیمای ژاپۆنی ئه‌مڕۆ به‌سێوه‌یه‌کی فه‌ڕمی ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد که‌ هێرشبه‌ری یانه‌که‌یان هیروکی ئابی ڕووی له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی کردوه‌ .

ئه‌و پێگه‌یه‌ ئه‌وه‌ی خستۆته‌ ڕوو که‌ به‌م زوانه‌ هیروکی ڕوو له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌کات و به‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بناسێنرێت .

هیروکی ئابی له‌گه‌ڵ یانه‌ی کاشیما توانیویه‌تی نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئاسیا به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌روه‌ها له‌ پاڵه‌وانێتی کوپا ئه‌مه‌ریکای 2019 ی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن به‌شداری کردوه‌ .

هیروکی ئابی ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌و یه‌کێکه‌ له‌ یاریزانه‌ باشه‌کانی خولی ژاپۆنی و توانیویه‌تی له‌م وه‌رزه‌دا له‌گه‌ڵ یانه‌ی کاشیما ئاستێکی باش پێشکه‌ش بکات . 



PM:02:23:12/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 2524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌