ئینتەر میلان بە فەرمیی دەستی پێ کرد

ئینتەر میلان بە فەرمیی دەستی پێ کرد

مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بە شێوەیەکی فەرمیی ھەنگاوی نا لەگەڵ یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی لە پێناو سود وەرگرتن لە یاریزانی بەلجیکی رۆمێلۆ لۆکاکۆ بەپێی راگەیاندنەکەی سەرپەرشتیاری وەرزشی یانە ئیتاڵییەکە.

پێرۆ ئۆسێلیۆ بەرپرسی وەرزشی یانەی ئینتەر میلان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی لە ئۆفیسقی یانەکە لە باکوری لەندەن رایگەیاند ئامانجمان روون و رەوایە و یاریزانەکەمان ئەوێت بە پێی بۆچوونی کۆنتی، ئەوەی گرنگە کە ماوە رێککەوتنە لەسەر بڕە ماددیەک کە بۆندەکەی لە نێوان ھەردوو یانە پێ ئەبەسترێت.

بە پێی زانیارییەکان یانەی ئینتەر میلان ئەیەوێت بە شێوازی خواستنن بە بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ سود لە لۆکاکۆ وەربگرێت بۆ ماوەی دوو وەرز، پاش ئەو وادەیەش کڕینی یاریزانەکە بە شێوازی ھەمیشەیی.

بەڵام یانە ئینگلیزییەکە  بە شێوەیەکی سەرەکی ئەیەوێت یاریزانەکە بفرۆشێت بە بڕی 75 ملیۆن پاوەند کە دەکاتە نزیکەی 82 ملیۆن یۆرۆ ھەمان نرخی یاریزانەکە کاتێ لە یانەی ئیڤەرتۆنی کڕی و مەیلی لێ نییە بە شێوازی خواستن بۆندەکە ببەسترێت.

لۆکاکۆ لەگەڵ شەیتانە سورەکان 96 یاری ئەنجام داوە و 42 گۆڵی تۆمار کردووە.




PM:02:36:12/07/2019