تاڵێک موو پیاوێک لەپێ دەخات

تاڵێک موو پیاوێک لەپێ دەخات
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

پیاوێکی بەڕازیلی بەهۆی تاڵێک مووە پێی راستی تووشی ئازاردەبێت ناتوانێت بەپێ بڕوات، پزیشکان بەشێوەیەکی ئەستەم توانیان کێشەی ئەم پیاوە بزانن.

بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری "Emergece medicine" پیاوێکی تەمەن 35 ساڵی خەڵکی بەڕازیل پێی لای راستی تووشی ئازار دەبێت بێ ئەوەی هیچ برینێک هەبێت ئەمەش وایکردبوو نەی ئەتوانی لەسەر پێ بوەسێت بەتایبەت لەسەر پاژنەی پێی، چونکە مووەکە چووبووە پاژنەی پێیەوە.

پزیشکان بە ئەستەم توانیان کێشەکەی بۆ بدۆزنەوە لەدوای پشکنین دەرکەوتووە تاڵێک موو کە درێژی 10 ملم دەبێت چۆتە بنی پێیەوە بەو هۆیەوە چینی ژێرەوەی پێستی تووشی هەوکردن بووە، دوای دەرهێنانی تاڵە مووەکە پیاوەکە ئازاری پێیەکانی بەرەو باشبوون دەچێت، پزیشکان ئەم حاڵەتە بە دەگمەن ناو دەبەن.




PM:03:57:12/07/2019