بۆندەکەی دی لێخت یەکلایی بووەوە

بۆندەکەی دی لێخت یەکلایی بووەوە

مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد

بە پێی راپۆرتی ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی یانەی یۆڤانتوس سەرکەوتوو بوو لە راکێشانی دی لێختی یاریزانی یانەی ئەجاکس بۆ ریزی یانەکە.

رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کرد یۆڤانتوس توانی یانەی ئەجاکس رازی بکات تاوەکو دەستبەرداری یاریزانەکەیان بن لە بەرانبەر بڕی 67 ملیۆن یۆرۆ، پاش ئەوەی یەکەم داوای یۆڤی 50 ملیۆن یۆرۆ بوو بەڵام بڕەکەیان بەرز کردەوە چونکە یانەی بەرشەلۆنە نیازی بۆندی ھەبوو لەگەڵ یاریزانەکە.

بە پێی راپۆرتی رۆژنامەکە لەم دوو سێ رۆژەدا بە فەرمیی ئەمە رائەگەیەنرێت و بۆندەکەش بۆ ماوەی پێنج وەرزە.


PM:05:00:12/07/2019