کچێکی تەمەن 15 ساڵ خۆی کوشت

کچێکی تەمەن 15 ساڵ خۆی کوشت
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

کچێکی مێردمنداڵ لە ناوچەی قوتور سەر بە شاری خۆی، بە هۆی ناچارکرانی بە پۆشینی لەچک خۆی کوشت.

بەپێی هەواڵێکی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی چوارشەمە 10ی تەموزی 2019 کچێکی تەمەن 15 ساڵەی کورد لە ناوچەی قوتوری شاری خۆی، لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

پەیامنێری هەنگاو رایگەاندووە ئەو کچە مێرمنداڵە ناوی ”شەکیلا محەمەدی” کچی فەرهادە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی راگەیاندووە: شەکیلا بە هۆی ناچار کران بە لەسەر کردنی لەچک و زەختی بنەماڵەی لەسەر ئەو بابەتە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو سەرچاوە وتوشیەتی: شەکیلا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو چەندین جار لەگەڵ بنەماڵەکەیهەر لە سەر ئەو بابەتە تووشی دەمەقاڵێ بووە.



PM:05:15:12/07/2019