ململانێی سێ یانەی ئینگلیزی لەسەر یاریزانێک

ململانێی سێ یانەی ئینگلیزی لەسەر یاریزانێک

مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد 

رۆژنامەی میرۆری بەڕیتانی ئاشکرای کرد کە دێگۆ کۆستای یاریزانی یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی جێگای بایەخە لای سێ یانەی خولی ئینگلیزی.

رۆژنامەکە ئاشکرای کرد کە ھەریەکە لە یانەکانی ئیڤەرتۆن و وێست ھام و وێڵڤەر لە ململانێیەکی قورسدان بۆ راکێشانی یاریزانەکە بۆ ریزی یانەکانیان و بەستنی بۆند لەگەڵی.

کۆستا 116 یاری ئەنجام داوە لەگەڵ یانە مەدریدییەکە لە چەن وەرزێکی جیاواز دا و 46 گۆڵی تۆمار کردووە.


PM:05:43:12/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌