سلێمانی، ئاراستەی ئەم شەقامە گۆڕا

سلێمانی، ئاراستەی ئەم شەقامە گۆڕا
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند ئاراستەی شه‌قامی مه‌وله‌وی له‌سه‌ر پرده‌كه‌ی ناوبازاڕ به‌ئاراسته‌ی ته‌لاری كۆڵه‌ك به‌ره‌و قائیمقامیه‌ت پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌. 

هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەاند: شۆفێران ئاگادارده‌كەینەوە له‌ئەمڕۆ به‌دواوه‌ شه‌قامی مه‌وله‌وی له‌سه‌ر پرده‌كه‌ی ناوبازاڕ به‌ئاراسته‌ی ته‌لاری كۆڵه‌ك به‌ره‌و قائیمقامیه‌ت پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایه لەماوەی رابردوودا ئاراستەی چەند شەڤامێکی شاری سلێمانی گۆڕانی بەسەردا هات بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی.



PM:05:54:12/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 3648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌