مەوداپرێس- ژیلا ئارام
بەھۆی ئەو پێشێلکاریانەی کۆمپانیای فەیسبووک کردوویەتی، وەک سزایەک بڕە پارەیەک دەدات بە کۆمیسیۆنی بازرگانی فیدڕاڵی ئەمریکا.
کۆمپانیای فەیسبووک بڕی پێنج ملیار دۆلاری ئەمریکی دەدات، لەبەرامبەر کۆمەڵە پێشێلکارییەکانی کۆمپانیاکە کە بەرامبەر تایبەتمەندیی بەکارهێنەرانی تۆڕەکە ئەنجامیداون.
هۆکاری سزاکەی فەیسبووک لەلایەن كۆمیسیۆنی بازرگانیی فیدراڵیی ئهمریكا بهپێی ههواڵێكی رۆژنامهی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، له ئهنجامی ئهو لێكۆڵینهوهیهیە كه پارساڵ دهستیپێكرد بههۆی بهكارهێنانی زانیاریی كهسیی بهبێ مۆڵهت و به نایاسایی، تاوەکو ئێستاش ھیچ روونکردنەوەیەک لە لایەن فەیسبووکەوە نەدراوە.