کچێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵ کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

کچێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵ کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا
مه‌وداپرێس-

کچێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵ لە یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هه‌واڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە  12ی ته‌موزی 2019، کچێکی تەمەن 17 ساڵی خەڵکی گوندی "شەکراوێ" سەر بە پیرانشار بە ناوی "هاجەر ئاڕووسی" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاجەر ئاڕووسی بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 4 کچی خوار تەمەن 18 ساڵ لە شارەکانی پیرانشار  له‌ قوتوور و شنۆ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


AM:09:42:15/07/2019